Error: No articles to display

له‌سلێمانى سێیه‌مین فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ستى پێکرد

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2018, کاتژمێر 6:00 ى ئێواره‌ به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حزبى و حکومى و ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌رو رۆژنامه‌نوسان و سینه‌ماکاران و هونه‌رمه‌نده‌ جیهانییه‌کان ودۆستانى فیلم له‌ته‌لارى هونه‌رى شارى سلێمانى سێیه‌مین فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ستى پێکرد

فێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ماوه‌ى حه‌وت رۆژدا به‌رده‌وام ده‌بێت و١٤٠ فلمى سینه‌مایى تیایدا نمایشده‌کرێ.

هه‌روه‌ک له‌ ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه‌ى فێستیڤاڵه‌که‌دا 122 فیلم له‌ 52 وڵاته‌وه‌ به‌شدارى ده‌کات، فیلمه‌کان له‌ 3 هۆڵى جیاواز له‌ سلێمانى نمایشده‌کرێن، که‌ 16 فیلمیان له‌ پله‌ى به‌رزدان و له‌ زۆربه‌ى فێستیڤاڵه‌ گرنگه‌کانى دونیا فیله‌کان نمایشکراون.