Error: No articles to display

سبه‌ی دوو وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رمانبه‌ران.
بەپێی ئه‌و زانیارایانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌که‌م موچه‌ی مانگی ته‌موزی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ 7ی تشرینی یه‌که‌م ده‌ستی کردووه‌ به‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.