
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، سبەینێ زانکۆلاین کارادەکرێت و خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن ئه‌نجامه‌کانیان وه‌ربگرن.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌تاب شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویکرده‌وه ڕاگه‌یاندی ئه‌نجامه‌کان بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 20 رۆژ راگه‌یه‌نراوه و هه‌وڵده‌ده‌ین له ساڵانی داهاتوو زوتر ئه‌نجامی خوێندکاران ڕابگه‌یه‌نین
.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نمره دابه‌زییوه بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاران له کۆلیژ و پهرمانگاکاندا.
د. خه‌تاب هێماشی بۆ ئه‌وه کرد بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 39057 کورسی خوێندن هه‌بووه ژماره‌ی پێشکهشكاران بریتی بووه له 54042 خوێندکار، ژماره‌ی وه‌رگیراوان له زانکۆ و په‌یمانگاکان بریتیه له 28609 خوێندکا
ئه‌وه‌شی خسته‌روو که‌مترین نمره‌ی وه‌رگیراو له زانکۆ حکومیه‌کانی هه‌رێم بریتییه له 60 .
له باره‌ی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان د. خه‌تاب وتی كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان خوێندکاران ده‌توانن له کاتژمێر (10:00) سه‌له‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی ده‌توانن ده‌ست بکه‌ن به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان.
له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنی خویندنی قۆناغی یه‌که‌می زانکۆ و په‌یمانگاکان د. خه‌تاب وتی واده‌ی ده‌ستپێکردنی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌می زانکۆی په‌یمانگامان رۆژی 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ده‌بێت.