Error: No articles to display

بڕێكی زۆر زاهی له‌ناوده‌برێت

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئاسایشی سلێمانی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر‌ بڕێکی زۆر زاهی خاوێنکردنه‌وه‌دا ده‌گرن، پاش پشکنینی له‌لایه‌ن کوالێتی کۆنترۆڵه‌وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ شیاوی به‌کارهێنان نییه‌.
چیمه‌ن بایز؛ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنترۆڵی جۆری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ئاگادارکراینه‌وه‌ له‌ هه‌بونی 328 کارتۆن زاهی خاوێنکردنه‌وه‌ له‌جۆری پاندا که‌ گومانی له‌سه‌ره‌.
وتیشی؛ ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ی یه‌کی-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌وای زاهیه‌که‌دا گرتوه‌ و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی پشکنین کراوه‌.
چیمه‌نی بایز هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆنترۆڵی جۆری پشکنین بۆ زاهی پاندا کراوه‌، ده‌رکه‌وتوه‌ که‌به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه‌، وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ (شیاوی به‌کارهێنان نییه‌) دراوه‌ته‌وه‌