Error: No articles to display

شه‌پۆلی خۆڵبارین سلێمانی گرته‌وه‌

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شارى دهۆک و ده‌وروبه‌ریی گرتووەتەوە و مه‌وداى بینینی بۆ ١٠٠ مه‌تر کەمکردووەتەوە‌ و‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونى خێرایی با.
ئەوەشی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە خۆڵبارین و تۆزە، بەشێکی لە پارێزگای هەولێریشی گرتووەتەوە.
پێشبینیشی کرد، بەهۆی کاریگەریی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینەوە پێدەچێت خۆڵبارین بگاته‌ زۆربه‌ى ناوچه‌کانى هه‌رێم .
له‌ ئێستادا شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌که‌ پاڕێزگای سلێمانیشی گرته‌وه‌.