Error: No articles to display

به‌رێوه‌به‌رى پێشووى هاتوچۆى سلێمانى کۆچى دوایی کرد

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مشه‌و عه‌مید نه‌ریمان به‌رێوه‌به‌رى پێشووى هاتوچۆى سلێمانى به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ کۆچى دوایى کرد.

عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ئاکونتى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه‌ که‌ عه‌مید نه‌ریمان به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى دواى ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی گیانى سپارد .

به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت : به‌ داخ و خه‌مێکى زۆره‌وه‌ کۆچى دوایى کاک عه‌مید نه‌ریمان به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌دواى ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌که‌ى که‌مێک له‌مه‌وپێش گیانى سپارد .به‌ناوى خۆمو سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندان وفه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پاریزگاى سلێمانیه‌وه‌ سڵاو و ڕێزمان بۆ گیانى خاوێنى کۆچکردو و پرسه‌و هاوخه‌میمان به‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێ و خۆشه‌ویستانى ده‌گه‌یه‌نین .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : کاک نه‌ریمان نموونه‌ى مرۆڤى تێکۆشه‌رو دڵسۆزى خاک و نیشتمان بوو.له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌به‌هه‌شتى خۆى شادى بکات .