Error: No articles to display

پۆلیس که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کات به‌تۆمه‌تى کڕین و فرۆشتنى چه‌ک له‌رێى فه‌یسبوکه‌وه‌

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى – بنکه‌ى پۆلیسى سه‌را ، تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که‌ له‌ڕێى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووکه‌وه‌ کڕین و فرۆشتنى به‌ چه‌که‌وه‌ کردووه‌.

پاش ئه‌وه‌ى زانیارى کۆکرایه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێک که‌ له‌ ڕێگه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووکه‌وه‌ کڕین و فرۆشتن به‌ چه‌که‌وه‌ ده‌کات ، ئه‌مڕۆ 11-10-2018 هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌راى سه‌ر به‌ به‌شى پۆلیسى ناوشار ڕۆژهه‌ڵات توانییان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکه‌ن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌کێکى جۆرى کڵاشینکۆفدا .

له‌ ئێستاشدا تۆمه‌تبار (پ ، ک ، ح ) له‌دایکبوى 1993 ، دانیشتوى شارى سلێمانى ، به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 21 ى چه‌ک ڕاگیراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیس ده‌ستیپێکردووه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ ڕۆژى 7-10-2018 ، هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ له‌ ڕێى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوکه‌وه‌ کڕین و فرۆشتنیان به‌ چه‌که‌وه‌ کردبوو .

بۆیه‌ هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕان پشکنینه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌به‌نایاسایى کڕین و فرۆشتن به‌ چه‌که‌وه‌ ده‌که‌ن ، هه‌رکه‌سێکیش سه‌رپێچى یاسا بکات ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕوبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه‌ .