Error: No articles to display

ناوه‌كان ڕاگه‌یه‌نرا و ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران ناتوانن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بخوێنن

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیو

ته‌نها 39057 خوێندكاری ده‌رچووی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخوێنن. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌که‌م کاتژمێر (10:00)ی پێش نیوه‌ڕۆ ناوی ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکان ڕاگه‌یه‌نرا.

دوێنێ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌تاب شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 39057 کورسی خوێندن هه‌بووه‌ ژماره‌ی پێشکه‌شکاران بریتی بووه‌ له‌ 54042 خوێندکار، ژماره‌ی وه‌رگیراوان له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکان بریتیه‌ له‌ 28609 خوێندکار.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو که‌مترین نمره‌ی وه‌رگیراو له‌ زانکۆ حکومیه‌کانی هه‌رێم بریتییه‌ له‌ 60.
وه‌ک ساڵانی ڕابردوو ژماره‌یه‌ک له‌ خویندکاران داوایان پێشکه‌شکردووه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ ناوه‌نده‌کانی زانکۆ و په‌یمانگا حکوییه‌کان ناویان ناگه‌ڕێته‌وه‌ ، ناتوانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن له‌و دوو ناوه‌نده‌ حكومییه‌ .