Error: No articles to display

سبه‌ی له‌ هه‌رێم نمه‌ بارانی بچڕ بچڕ ده‌بارێت

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوه.
که‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی تشرینی یه‌که‌م ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بونی تۆز و خۆڵ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری پریشکه‌ بارانی جیاجیا هه‌یه‌.
که‌شناسی هه‌رێم پێشبینی که‌ش و هه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌که‌می خستۆته‌روو ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌ بارانی بچڕ بچڕله‌ ناوچه‌ جیاجیاکان و ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵی سوک هه‌یه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی پله‌ی گه‌رمای ئەمڕۆ هه‌ینی 12ی تشرینی یه‌که‌م ڕاگه‌یاند به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 32 پله‌یه‌ و له‌ سلێمانی 32 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 30 پله‌یه‌ و له‌ که‌رکوک 33 پله‌یه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی پله‌ی گه‌رمای سبه‌ی شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌که‌م ڕاگه‌یاند به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 32 پله‌یه‌و و له‌ سلێمانی 32 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 30 پله‌یه‌ و که‌رکوک 33 پله‌یه

ئەلبوومی وێنەکان