Error: No articles to display

له‌ گه‌رمیان بەهۆی هەرەسی ناعورێکەوە سێ کەس دەبن بەژێر خاکەوە

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی حەسار سەربە ناحییەی مەیدان لەکاتێکدا بەحەفارە سەرقاڵی هەڵکەندنی ناعوری ئاوبوون زیاتر لە (10) مەتر ناعورەکەیان قوڵ کردوەو خۆیان لەنێویدا بوون لەپڕ لێواری ناعورەکە دەڕوخێک بەسەریاندا لەئێستادا شۆفێری حەفارەکە ڕزگاری بووە و سێ هاوڵاتی 10مەتر خاک بەسەریاندا کەوتووە و تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو سێ هاوڵاتیەن.
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ئەو سێ هاوڵاتیە دانیشتووی قەزای کەلارن و خەڵکی گوندحەسارن بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دروستکردنی ناعوری ئاو بۆبەکارهێنانی کشتوکاڵ ڕویان لەوناوچەیەکردوە.