Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ له‌ گه‌رمیان ئەو سێ هاوڵاتیەی بون بەژێر خاکەوە گیانیان لەدەستدا

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی حەسار سەر بە ناحییەی مەیدان لەکاتی کارکردن لە ناعورێکی ئاودا، ناعوەرەکە هەرەسی هێناو سێ هاوڵاتی بوون بەژێر خاکەوە ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەوسێ هاوڵاتیە دەرهێنرا و بەمەبەستی پشکنین هێنرانە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار .

پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌روو ئەو سێ هاوڵاتیە بەناوەکانی (عدنان عبدلرحمان ڕەشید )لەدایکبووی 1971 (علی محمود حسین )لەدایکبووی 1972 ( خالد محمود حسین )لەدایکبووی 1976 هەرسێکیان دانیشتووی قەزای کەلارن و دوانیان بران.