سبه‌ی پێشبینی باران بارین ده‌كرێت

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
که‌ش ناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند سبه‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ تۆزێکی سوک و ئه‌گه‌ری نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ جیا جیاکان.
به‌ڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌که‌م بڵاوکردوه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 36 پله‌یه‌ و له‌ سلێمانی 34 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 34 پله‌یه‌ و له‌ که‌رکوک 38 پله‌یه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی سبه‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌که‌م بڵاوکرده‌وه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 35 پله‌یه‌و و له‌ سلێمانی 33 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 33 پله‌یه‌ و که‌رکوک 37 پله‌یه.