Error: No articles to display

جه‌ماوه‌رنیوز ئاماری دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ شاره‌زوور بڵاوده‌كاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
زیاتر له‌ هه‌زار ده‌رچووی زانکۆ و په‌یمانگا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور فۆڕمیان پڕکردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن وه‌ک مامۆستای وانه‌ بێژ.
نه‌بیل حه‌مه‌ ساڵح، لێپرسراوی خۆیه‌تی له‌ په‌ره‌وه‌رده‌ی شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری تردا ناوی مامۆستایانی وانه‌ بێژی له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای شاره‌زوور راده‌گه‌یه‌نین.
ناوبراو وتیشی نزیکه‌ 100 مامۆستایی وانه‌بێژمان پێویسته‌ ئه‌وه‌ مامۆستایانه‌ی وه‌ک وانه‌ بێژ داده‌مه‌زرێن که‌ ده‌رچوی کۆلیژی بنه‌ره‌تی و په‌روه‌رده‌ بن و ئه‌وله‌وێتیش بۆ به‌شی زانستیه‌كان و زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و هونه‌ره‌.
لێپرسراوی خۆیه‌تی هێماشی بۆ ئه‌وه‌ کرد زیاتر له‌ هه‌زار فۆرممان بۆ گه‌راوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن وه‌ک مامۆستای وانه‌ بێژ ، به‌ڵام 400دیان په‌یوه‌ندی به‌ په‌روه‌رده‌وه‌ نه‌بووه‌ و ده‌رچوی کۆلیژه‌کانی تر بوون.
ئه‌ویشی خسته‌ڕوو قۆناغی ترمان ده‌بێت بۆ دامه‌زراندنی مامۆستای وانه‌ بێژ، چونکه‌ له‌ ئێستادا قۆناغی یه‌که‌می گواستنه‌وه‌مان بۆ مامۆستایان ئه‌نجامداوه‌ و قۆناغێکی تر له‌ گواستنه‌وه‌ بۆ مامۆستایان ئه‌نجامده‌ده‌ین.