Error: No articles to display

دزه‌یى: حكوومه‌ت هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه‌

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌که‌مى ڕووداوه‌که‌وه‌ به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ کردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و که‌سوکارى قوربانییان ده‌ربڕى.
دزه‌یى ئه‌وه‌ی خسته‌روو که‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان له‌ تورکیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات و هاوکار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى کوردستان.
شه‌وی چوار شه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌که‌م به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران له‌ ده‌ریاچه‌ی ئیجه‌ ژێر ئاو که‌وت و 35 کۆچبه‌ری تێدا بوو 29 له‌ کۆچبه‌ره‌کانی دانیشتوی هه‌رێمی کوردستان بوو.