Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بڵاوده‌كاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بۆ سیستمه‌کانی (زانکۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌کریدیتوو پارالێل و ئیواران) بڵاوده‌کاته‌وه‌، له‌ خواره‌وه‌‌ خوێندکاران ده‌توانن ئاشنایی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستیه‌کان له‌ کۆلێژ و زانکۆکانی کوردستان بن.

لیستی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ڕه‌وانه‌ نه‌کردوه‌
له‌ هه‌مان کاتدا، وه‌زاره‌ته‌که‌مان ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنێ، کۆمه‌ڵێک ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، که‌ ژماره‌یان (860) ده‌رچوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (50) شوێنیان له‌ فۆرمه‌کانی پێشکه‌شکردن له‌ سیستمه‌کانی وه‌رگرتن پرکردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌کانیان ڕه‌وانه‌ نه‌کردوه‌ (Submit)، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێک نه‌هاتۆته‌وه‌.

‌بۆیه‌ هه‌ر خوێندکارێک ناوی له‌م لیسته‌دا هه‌یه‌ و، ئاره‌زوی وه‌رگرتن له‌ زانکۆکان ده‌که‌ن ده‌توانن ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (14ی تشرینی یه‌كه‌م) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانیان یه‌کلای بکه‌نه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ک به‌پێی نمره‌کانیان ناویان له‌و شوێنانه‌ بێته‌وه‌، که‌ ئاره‌زوی ده‌که‌ن، هه‌ر خوێندکارێکیش سه‌ردانی وه‌زاره‌ت نه‌کات و جه‌خت له‌ داخوازیه‌که‌ی نه‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن مافی وه‌رگرتنی نامێنێ.

هاوتانه‌بونی هه‌ڵبژارده‌ له‌گه‌ڵ کۆنمره‌ی وه‌رگرتن
بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌شی، کە بەهۆى هاوتانه‌بونی هەڵبژاردنەکانیان له‌گه‌ڵ نمره‌کانیان له‌ هیچ شوێنێک وەرنەگیراون، ئەوا دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژکاری زانکۆکان سکاڵاکانیان تۆمار ده‌که‌ن، ئینجا به‌پێی ڕێنماییه‌کانی وه‌رگرتن که‌ له‌ ڕێبه‌ریی وه‌رگرتن بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، لەلایەن ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەپێیى نمرە و شایستەى بەشەکانیان بەسەر بەشە جیاکاندا دابەش ده‌کرێن.

که‌مترین کۆنمره‌کانی وه‌رگرتن به‌پێیی سیستمه‌کانی وه‌رگرتن
•بۆ بینینی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سیستمه‌کانی (زانکۆلاین و کریدیت) کلێک (لێره‌) بکه‌.
•بۆ بینینی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ سیستمی (خوێندنی ئێواران) کلیک (لێره‌) بکه‌.
•بۆ بینینی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سیستمی (پارالێل)، کلیک (لێره‌) بکه‌.
•بۆ بینینی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌ سیستمی (ڕاسته‌وخۆیی زانکۆیی) له‌ کۆلێژه‌کانی (وه‌رزش، هونه‌ر، زانسته‌ ئیسلامیه‌کان) کلیک (لێره‌) بکه‌.
•بۆ بینینی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگیراو به‌سیستمه‌کانی (زانکۆلاین و پارالێل) له‌ به‌شه‌کانی په‌رستاری کلیک (لێره‌) بکه‌.