پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمەتبار ڕادەگەیه‌نێت

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌که‌م لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نەقیب سەرکەوت ئەحمەد دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی 10-10-2018 هەستابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک ، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس و پێکهێنانی لیژنەیەک لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانرا ڕۆژی 12-10 تۆمەتباران دەستگیر بکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراودا .
لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەستگیرکردنی باندێکی تری دزی دوو کەسی ِڕاگەیاند کە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی هەستابوون بەدزیکردن لەماڵان ، هەروەها دەستگیرکردنی سێ‌ تۆمەتباری تری ڕاگەیاند کە لەگەڕەکی بەکرەجۆو گەڕەکەکانی تری شاری سلێمانی هەستابوون بە دزینی 12 ماتۆڕسکیل .
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نەقیب سەرکەوت ئەحمەد دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی هەستابوون بە ڕفاندنی هاوڵاتییەک