Error: No articles to display

له‌ که‌رکوک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز


عومه‌رئاواره‌


که‌مێک به‌ر له‌ ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شه‌قامى قودسى خۆر هه‌ڵاتى که‌رکوک له‌ گه‌ڕه‌کى نورى یه‌ک ڕوویدا.

به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌ ده‌ست جه‌ماوه‌ر نیوز که‌وتوون کاتژمێر 8:30 خوله‌کى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 ،ئۆتۆمبیلێکى جۆرى ئۆپڵى ژماره‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌ گه‌ڕه‌کى نور نزیک حه‌مامى ساعه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار هاوڵاتى برینداربوون.

هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌کان دواى ئه‌و ڕووداوه‌ هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌وشوێنه‌که‌یان گه‌مارۆداو دواتریش برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن.