Error: No articles to display

پۆلیسى سلێمانى : بڵاوکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانمان ته‌نها بۆ زوو کۆنترۆڵکردنى هه‌ر ئه‌گه‌رێکى نه‌خوازراوه‌

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


نه‌قیب سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ لێدوانێکدا ڕاگه‌یاند : بڵاوکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانمان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ته‌نها بۆ زوو کۆنترۆڵکردنى هه‌ر ئه‌گه‌رێکى نه‌خوازراوه‌ و هه‌موو کات هێزه‌کانمان به‌ هاوکارى برایانى ئاسایش و پۆلیسى هاتووچۆو سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى تر له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنى سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان .

نه‌قیب سه‌رکه‌وت ووتیشى : ناساندنى تۆمه‌تباران له‌سه‌ر شاشه‌کان و ده‌رخستنى چیرۆکى دزییه‌کانیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى بزانن که‌ هێزێک هه‌یه‌ له‌ هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ پارێزگارى له‌سه‌رو ماڵیان ده‌کات و هاوڵاتیانیش زیانیارییان هه‌بێت له‌سه‌ریان بۆئه‌وه‌ى ئه‌منییه‌تى خۆیان بپارێزن تا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌گه‌نه‌ لایان .

به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد که‌ هێزه‌کانى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به‌ جۆرێک دابه‌شکراون که‌ له‌هه‌ر شوێنک هه‌ر ڕوداوێکى نه‌خوازراو ڕوبدات به‌زوترین کات هێزه‌کان ده‌گه‌نه‌ سه‌ریان و کۆنترۆڵى ڕوداوه‌که‌ ده‌که‌ن .