Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ دوو وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت

تشرینی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بریار بوو ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی موچه‌ی مانگی ته‌موز وه‌ربگرن، به‌ڵام دواخرا بۆ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌.
به‌ پێی زانیاریه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز ئه‌مڕۆ یه‌ک شممه‌ 14ی تشرینی یه‌که‌م موچه‌ی مانگی ته‌موزی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که‌ 30 ڕۆژ جارێک موچه‌ی فه‌رمابه‌ران دابه‌شده‌کات..