Error: No articles to display

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو زیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌

تشرینی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
شه‌وی ڕابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 3.2له‌ قه‌زای سۆران ڕوویدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلە لە قەزای سۆران روویداوە.

کەشناسی هەرێم ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، کاتژمێر 12:04 خولەکی درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلە بەپێوەری رێختەر و بە قولایی 10 کیلۆمەتر لە قەزای سۆران روویدا.
که‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە و زیانی لێنەکەوتووەتەوە.