Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ سندوقه‌ قرتێله‌ سوره‌كان ده‌كرێنه‌وه‌

تشرینی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیو
شیروان زرار،گوتەبێژی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستدەکەن بەکردنەوەی ئەو سندووقانەی قردێلەی سووریان لێدراوە ‌و گوتیشی "ئەو سندووقانە بە نزیکەی چوار کورسی دەنگیان تێدایە".
ئەو سندووقانەی قردێلەی سووریان پێوەیە، 228 سندووقن، لە ئەمڕۆوە لیژنەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوەیان تێدا دەستپێدەکات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ دڵشاد نامیق، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌ پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ سندوقێک قرتێله‌ی سوری له‌سه‌ر دانه‌نراوه‌.
وتیشی له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 23 سکاڵا تۆمار کراوه‌ هیچ یه‌که‌ له‌و سکاڵانه‌ نه‌گه‌شتۆته‌ ئاستی سور.

لە هەڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان که‌ 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ ئه‌نجاکدرا 228 سندووق قردێلەی سووریان لێدراوه‌.
کۆمسیۆنی هه‌رێم تائێستا له‌ 85% ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌..