Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: به‌ شمشێرێكی زۆر خراپ له‌ كورد درا

تشرینی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
لە دیداریدا لەگەڵ کوردستان24، به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی هۆکاری روودانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕایگه‌یاند: 16ی ئۆکتۆبه‌ر نه‌ ئه‌بوایه‌ ڕویبدایه‌، چونکه‌ که‌رکوک له‌ ده‌ست کورد و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ 80% ده‌نگی به‌ کورد ده‌دات "کەرکووک و هەمووشتێکی کەرکووک بەدەست کوردەوە بوو. کورد لە لووتکە بوو، 16ی ئۆکتۆبەر شمشێرێکی زۆر خراپبوو لە کورد درا، کورد خۆشی لە خۆیدا".
وتیشی : "16ی مانگ دواین رۆژ بوو، بەڵکو ئەو پرۆسەیە لە 12ی مانگ دەستیپێکرد و هەموو ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک پێش 16ی مانگ تەسلیمکرابوون".
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد "کاتێک مەلا عبدوڵڵا گیرا، شەهید حوسەین مەنسوورم دەهاتە پێشچاو. کە وتیان تەلوەرد گیراوە شێوەی عەلی ئاغا و عەتام دەهاتەوە پێشچاو، کە وتیان مەکتەب خالید رادەستکرا، شێوەی شێرکۆ شوانیم هاتە پێشچاو، بۆیە رەنگە بۆ کەسانێک یەکجار ناخۆشبێت بەڵام بۆ من چەند جارێک ناخۆشبوو".
ئه‌وه‌یشی خسته‌روو له‌ که‌رکوک دوو جار بریندار بووم له‌ ساڵی 1991 بریندار بووم ئه‌م دوایانه‌ش له‌ داقوق بریندار بووم ، هه‌موومان خۆمان به‌ قرزداری که‌رکوک ده‌زانین.