Error: No articles to display

له‌سه‌ر ڕێگاى هامڵتۆن دوو شۆقێر گیانیان له‌ده‌ستدا

تشرینی یەکەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

هه‌ژار خه‌لانى

 

له‌سه‌ر ڕێگاى هامڵتۆن له‌نێوان (چۆمان - حاجى هۆمه‌ران ) به‌هۆى پێکدادانى بار هه‌ڵگرێک و ته‌کسیه‌ک هه‌ر دوو شوفێره‌که‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌پێى ئه‌زانیاریانه‌ى ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌که‌ هاوڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بووه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه‌ .

ڕێگاى هامڵتۆن که‌ زۆربه‌ شوفێران و خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ به‌ ڕێگاى (مه‌رگ) ناوى ده‌به‌ن به‌ هۆى خراپى رێگاکه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ جارى یه‌که‌م نیه‌ ڕۆژانه‌ هاوڵاتیان دوچارى ئه‌م جۆره‌ ڕوداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ڕێگاکه‌ له‌ لایه‌ن حوکمه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه‌ به‌ ته‌واو نه‌کراویو به‌ خراپى ماوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆى قه‌یرانه‌ دارایه‌وه‌ .هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ داواکارن له‌ حوکمه‌ت به‌ زوترین کات چاره‌سه‌رى ڕێگاکه‌یان بۆ بکات