Error: No articles to display

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ واده‌ی خۆی ئه‌نجام نادرێت

تشرینی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند دووپاتیکردەوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت.
مەعن هیتاوی، سەرۆکی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند هه‌‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆی ئه‌نجامنادرێت، و به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان پێویستی به‌ شه‌ش مانگ ماوه‌ هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌کاریی."
له‌ به‌یانه‌که‌دا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان نزیکەی هەشت مانگ بۆ ساڵێکی دەوێت بەهۆی ئەوەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا روویدا، بەمەبەستی دەرکردنی کارتی نوێی دەنگدان بۆ دەنگدەران و کڕینی ئامێری نوێی دەنگدان.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هێشتا هیچ لایه‌نێک له‌ عێراق باسی له‌ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌کردووه‌ و لایه‌نه‌سیاسه‌کان سه‌رقاڵی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقن.
پێشتر ٢٢ی کانونی یەکەم ئەو وادەیەی کە کۆمسیۆن دیاریکردبوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق