Error: No articles to display

له‌ هه‌ولێر سیسته‌مێكی نوێ بۆ هاتوچۆ به‌كار ده‌هێنریت

تشرینی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ شه‌قامی خێرای 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، سیسته‌مێکی نوێی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له‌ کاتی رووداوه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌که‌ی به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ روونکردووه‌ته‌وه‌.
فازڵ حاجی، له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی روونکردنه‌وه‌یی سیسته‌مه‌که‌، راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر، به‌ هاوکاری کۆمپانیایه‌کی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتووچۆ و ‌له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر، خه‌ریکی دانانی سیسته‌مێکی سه‌لامه‌تین که‌ پێی ده‌گوترێت (سیستمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌).
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات کاری ئه‌و سیستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆل له‌ده‌ستده‌دات و ‌خۆی پێداده‌کێشێت، به‌بێ هیچ زیانیکی گه‌وره‌، له‌ رێگای سیسته‌مێکی سپرینگی ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌که‌