Error: No articles to display

سبه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان موچه‌ وه‌رده‌گرن

تشرینی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رامانبه‌ران.
به‌پێی زانیارییه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 18ی تشرینی یه‌که‌م ژماره‌یه‌ک وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ موچه‌ی مانگی ته‌موز وه‌رده‌گرن هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زاره‌ته‌کانی پلاندان و شاره‌وانی و کشتوکاڵ و هه‌رکه‌ له‌ ده‌سته‌کانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ژینگه‌ و ده‌زگای مین و ده‌سته‌ی ده‌سپاکی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دابه‌شده‌کرێت.
له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمابه‌راندا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشت به‌ سێ سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستیت هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی ناخۆی و فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و 217 ملیار دیناره‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێته‌ هه‌رێم.
رۆژی 10ی تشرینی یه‌که‌م 317 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ گه‌شته‌ هه‌رێم، پێشبینی ده‌کرێت هه‌فته‌ی داهاتوو کۆتایی به‌ پێدانی موچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رمابه‌رانی هه‌رێم بهینرێت.