Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی خوێندنی تا شه‌وی شه‌ممه‌ خوێندكاران ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن

تشرینی یەکەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌کات، له‌ کاتی تۆمارکردنی سکاڵا و پێشکه‌شکردنی داخوازینامه‌ بۆ شوێنی وه‌رگرتن له‌ کۆلێژ و زانکۆکانی کوردستان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ بکه‌ن:
1. ماوه‌ی تۆمارکردن و پێشکه‌شکردنی سکاڵا له‌ سه‌عات (6)ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی (17/10/2018) تا سه‌عات (12)ی شه‌وی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی (20/10/2018) ده‌بێت.
2. کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو پابەندە بە خولی دەرچون و شوێنی جوگرافی.
3. کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی بەشەکان بە هیچ شێوەیەک ناگۆڕێت، بۆیه‌ باشتره‌ ئه‌وانه‌ی له‌ هیچ شوێنێک ناویان نه‌هاتۆته‌وه‌ له‌ کاتی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمدا ڕه‌چاوی که‌مترین کۆنمره‌ی وه‌رگرتن بکه‌ن.
4. ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ هیچ شوێن نه‌هاتۆته‌وه‌ ده‌توانن ته‌نها له‌ یه‌ک شوێن پڕبکه‌نه‌وه‌.
5. به‌شی سکاڵا له‌ سیستمه‌کانی وه‌رگرتن (زانکۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌کریدیت، پارالێل و ئێواران) تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌م خوێندکار و قوتابیانه‌ی خواره‌وه‌:-
• نه‌گونجانی کۆنمره‌ی وه‌رگرتن‌ له‌گه‌ڵ لیستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی.
• ئه‌وانه‌ی فۆرمیان (Submit) نه‌کردوه‌.
• ئه‌و ده‌رچوانه‌ی، که‌ مافی وه‌رگرتنیان له‌ ڕێزبه‌ندی پێشتر هه‌یه‌.
6. سکاڵا بۆ دابەزین و گۆڕینی شوێنەکان نیە.
7. کاندیده‌کانی بەشەکانی ڕاستەوخۆ ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەکان ، وەرزش ) داخوازیەکەی بە یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ هه‌ژمارکراوه،‌ بۆیه‌ مافی وه‌رگرتنی له‌ به‌شی تر نه‌ماوه‌ و مافی سکاڵای نییه‌.
8. هەڵبژاردنەکانی بەشە ڕاستەوخۆکان ( خوێندنی ئیسلامی ، هونەرەجوانەکان ، وەرزش ) لە سیستەمی زانکۆلاین نه‌ماوه‌، لە بەر ئەوەی پێشکەشکردن بۆ ئەم بەشانە بە شێوەی ڕاستەوخۆیە.
9. دوای تەواوبونی ماوەی دیاری کراو بۆ سکاڵا، قوتابی و خوێندکاری (سکاڵاکار) بە پێی کۆنمره‌که‌ی له‌ به‌شی داواکراو دەچنە پێشبرکێ وه‌رگرتن.
10. ئه‌م (16) هه‌زار کورسیه‌ی خوێندن ‌به‌یه‌کسانی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوان‌ به‌رده‌سته‌ به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ڕێژه‌ی تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌که‌م و (30) بۆ ده‌رچوانی خولی دوه‌م.‌