Error: No articles to display

له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر_ كه‌ركوك شۆفێریك گیانی له‌ده‌ستدا

تشرینی یەکەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه‌ 18ی تشرێنی یه‌که‌م له‌سه‌ر ریگای هه‌ولێر _که‌رکوک ئۆتۆمۆبیلێک وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێرکه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
فازل حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، کاتژمێر ٠٣:٣٠ له‌ نزیک گوندى سێقوچان له‌ سایدی هاتن بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر که‌رکوک، ئۆتۆمبێلێک کرۆلای تاکسی وەرگەڕاوە.
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌روو ئۆتۆمبێلێکە چه‌ند ته‌قله‌یه‌کی لێداوەو به‌ ته‌واوی تێکشکاوە ئینجا وه‌ستاوه‌ له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌که‌ شۆفێره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستداوە له‌شوێنی رووداوه‌که‌و ئۆتۆمبێله‌که‌شی نه‌ده‌ناسرایه‌وه‌ به‌ ته‌واوی که‌ چ جۆریکه‌ به‌هۆی خێراییه‌ زۆره‌که‌ی و تێکشکانه‌که‌یه‌وه‌