Error: No articles to display

ڕێوشوێنی نوێ ده‌گێرێته‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی

تشرینی یەکەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئاوات موحه‌مه‌د، قائمیمقامی سلێمانی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌هه‌موو لایه‌کمانه‌وه‌ میکانیزم و ڕێوشوێنی پێویست و نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری کردنی که‌رتی ته‌ندروستی و زیاتر کاراکردنی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆخزمه‌تی شاری سلێمانی که‌ له‌شه‌ش مانگی رابردودا کاری زۆر باشیان کردوه‌ ‌.
ناوبراو هیمای بۆ ئه‌وه‌ کرد رۆژانه‌ لیژنه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت و کوالێتی و نرخی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن ده‌که‌ن، له‌ ماوه‌ی ده‌ست به‌کاربونیانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا لیژنه‌که‌ (301) سه‌ردانی ئه‌وشوێنانه‌ی کردوه‌ که‌ هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌که‌ن، (74) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمارکرداوه‌ له‌گه‌ڵ داخستنی (19) شوێن، که‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ له کارکردنی ده‌رمانخانه‌کاندا ڕویداوه‌.

قائیمقامی سلیمانی ده‌رباره‌ی سکاڵاکانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شوێنه‌کان وتی سکاڵای هاوڵاتیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌‌ به‌دواداچونی بۆده‌کرێت، وه‌ک هه‌موو شوێنه‌کانی تر رێکاری یاسای به‌رامبه‌ر نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن ده‌گیرێته‌به‌ر