Error: No articles to display

سه‌رۆکی لیستی سه‌رده‌م په‌یامێک بڵاوده‌کاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆکی لیستی سه‌رده‌م له‌ په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند " ئومێدەوارین پەرلەمانی نوێی کوردستان لەئاست ھیوا و داوای جەماوەری کوردستاندا بێت، ئێمەش لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان و کارکردن بۆ دەستەبەری خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان تێدەکۆشین".
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود:


بەناوی خوای گەورەی میھرەبان
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان
ھەڤاڵان و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
دەنگدەرانی بەرێزی لیستی سەردەك.
بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانەوە سوپاسی ماندوبونتان دەکەین بۆ بەشداریتان لە بانگەشەی لیستی سەردەم كه‌ لەماوەی یاسایی بانگەشەکەدا بە دڵسۆزی و ئارامییەوە هەوڵتاندا بۆ سەرکەوتنمان و
نموونەیەکی شایستە بە دیموکراسیەت و ململانێی سیاسی شارستانیتان پێشکەش کرد.
ئومێدەوارین پەرلەمانی نوێی کوردستان لەئاست ھیوا و داوای جەماوەری کوردستاندا بێت، ئێمەش لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان و کارکردن بۆ دەستەبەری خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان تێدەکۆشین.


ھەر شادو سەرکەوتوو بن
عەبدوڵا حاجی مەحمود، سەرۆکی لیستی سەردەم