Error: No articles to display

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوێندنی دبلۆمی باڵای ڕاگه‌یاند

تشرینی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ پێناو پێشخستنی ئاستی زانستی خوێندکاران و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بکالۆریۆس ، زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی کردنه‌وه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشه‌یی له‌ 11 به‌شی زانستیدا ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا د. ئالان فه‌ره‌یدون علی، سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ، له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کدا له‌ هه‌نگاوێکی زانستی دا کردنه‌وه‌ی 11 به‌شی زانستی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشه‌یی یه‌ک ساڵه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ بواره‌کانی ( ته‌کنیکی و پیشه‌یی ، پلانسازی شار، ژمێریاری، نه‌وت و ووزه‌، ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵ، شیکاری نه‌خۆشییه‌کان، سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کان و ژینگه‌، ته‌کنیکی میدیا ، په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌کان و بازاڕگه‌ری) .

سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانکۆی قوبرص و زانکۆی تارانی پزیشکی به‌رنامه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین که‌ به‌ دوو سیمیسته‌ر و ده‌کرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ده‌بێت ، ده‌کرێت سیمیسته‌رێکیان له‌شاری سلێمانی بێت و سیمیسته‌ری دووه‌م له‌ قبرص بێت یا ن به‌پێ ی خواستی خوێندکاره‌که‌ له‌هه‌ر جێگایه‌ک بیه‌وێت خوێندنه‌که‌ی ته‌واو بکات .

وتیشی که‌می نمره‌ی خوێندکار نابێته‌ ڕێگر ،تپچووی خوێندنه‌که‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ بڕی چوار ملیۆن دیناره‌ و سه‌ره‌تاش خولێ زمانی ئینگلیزی له‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له‌ زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ده‌بینێت وه‌ک به‌شێک له‌ پێویستییه‌کانی خوێندن.

سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی داوای له‌ خوازیاران و که‌رته‌ تایبه‌ته‌کان و کۆمپانیاکان کرد به‌شداری له‌م هه‌نگاوه‌ نوێیه‌دا بکه‌ن به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی توانا و لێهاتوویه‌کانی فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندانیان.