Error: No articles to display

له‌ سلێمانی سه‌مونخانه‌ێك داده‌خرێت

تشرینی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌لایه‌ن لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌ت و بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، سەمونخانەی کینگ لە سلێمانی دادەخرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند رۆژانە لیژنەی فڕن و نانەواخانەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان سەردانی سەمونخانە و نانەواخانه‌کان دەکات و لە کەموکورتیەکانیان دەپرسێتەوە و سەرپێچیکاران سزادەدات.

وتیشی فڕنی سەمونی کینگ کە نانی لوبنانیشی دروستکردوە، پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی نەبوە بۆیە دادەخرێت.
گۆران قادر هێمای بۆ ئه‌وه‌کرد لە فڕنی سەمونی کینگدا دەست بەسەر 105 قاڵبی دروستکردنی کێک و 28 سینی ژەنگاویدا گیراوە هەروەها بەهۆی هەبونی بڕێکی زۆر پارچە ئاسنی ورد لە فڕنەکەیدا، مەترسی بۆسەر تەندروستی کڕیارانی ئەوشوێنە دروست دەکات.

رونیکردەوە بەپێی رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی نابێت لە شوێنی ئامادەکردنی خواردەمەنیەکاندا جگەرە بکێشرێت، بەڵام لە کۆگای ئەم شوێنە جگەرەی تێداکێشراوە، لەگەڵ رەچاو نەکردنی پاکوخوێنی شوێنەکە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سەمونخانەی کینگ لە گەرەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌کرێته‌وه‌.