Error: No articles to display

پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌با زیاد ده‌کات

تشرینی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
19کاتژمێر کاره‌با به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات لەرێکەوتی 22/10/2018 وه‌ لەهەر چوار پارێزگاکەی کوردستان بەرنامەی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوەو رۆژانە 19 کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ ئەمە دوای ئەوەی کۆمپانیای داناغاز بەهاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان توانیان بەسەرکەوتوویی پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەکانی کۆرمۆڵ جێبەجێ بکەن، کە بۆ ماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێر کاریگەری لەسەر هەردوو وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سلێمانی و هەولێر هەبوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا وەزارەتی کارەبا لەڕێگەی کۆنترۆڵی کارەباوە بە پلانێکی تۆکمە ئەرکی رێکخستن و کۆنترۆڵکردنی تەواوی وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەشکردنی لە ئەستۆ گرت و توانرا رێگا لەوە بگیرێت لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا کاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت..