Error: No articles to display

ڕوسومات و سزاكانی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه‌ی شۆفێران دیاریكرا

تشرینی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێمی کوردستان بڕی ڕسومات و سزاکانی نوێکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری دیاری ده‌کات.
له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی پاڕێزگای هه‌ولێر له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌:
ڕسوماتی نوێکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری 40 هه‌زار دیناره‌.
سزاکانی تێکچونی مۆڵه‌ت (دڕان و شۆراو ) 10 هه‌زار دیناره‌.
به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێری 15 هه‌زار دیناره‌.
ونبونی مۆڵه‌ت یه‌که‌م جار 40 هه‌زار دینار و دووه‌م جار 80 هه‌زار دینار و سێهه‌م جار 150 هه‌زار دیناره‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ پێویسته‌ شۆفێر پێش دوو مانگ له‌ به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌که‌ی سه‌ردانی هاتوچۆ بکات و ده‌ست به‌ مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌ته‌که‌ی بکات ئه‌گینا سزای به‌سه‌رچون دیگرێته‌وه‌.