Error: No articles to display

لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌

تشرینی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ ڕابردوودا بڕیار له‌سه‌ر به‌ نێوده‌وڵه‌تیکردنی ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌ درا، بریاریشه‌ لیژنه‌یه‌ک له‌ به‌غداده‌وه‌ بگاته‌ ئه‌و ده‌روازیه‌ بۆ ته‌واوکردنی ڕێکاره‌کانی.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند له‌ دوای کارکردنی چه‌ند مانگێک له‌ ده‌روازه‌که‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئێستادا کاره‌کانی گه‌شته‌ کۆتایی و له‌ 100% کاره‌کانی ده‌روازه‌ی سنوری پشته‌ ته‌واو بووه‌.
وتیشی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ لیژنه‌یه‌ک له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانی عێراقی فیدراڵ له‌ به‌غداوه‌ سه‌ردانی ده‌روازه‌که‌ ده‌که‌ن و دوابریاریان له‌سه‌ر ده‌روازه‌که‌ ده‌ده‌ن.