Error: No articles to display

له‌ که‌رکوک ژنێک له‌ لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ ده‌کوژرێت

تشرینی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز
عومه‌ر ئاواره‌
له‌ گه‌ڕه‌کى ره‌حیماواى که‌رکوک ژنێکى ته‌مه‌ن 30 ساڵان له‌ لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ ده‌کوژرێت.
له‌وباریه‌وه‌ محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند پێش نیوه‌ڕۆى رۆژی سێ شه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌که‌م ژنێک له‌ لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ له‌ ماڵه‌که‌ى خۆیاندا له‌ گه‌ڕه‌کى ڕحیماواى که‌رکوک به‌ ده‌مانچه‌ کوژرا.
وتیشی به‌مه‌به‌ستى شاردنه‌وه‌ى تاوانه‌که‌ى بکوژه‌که‌ داواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌که‌ى سه‌ردانى بنکه‌ى پۆلیس کردووه‌ وسکاڵاى له‌ سه‌ر که‌سێکى نه‌ناسراو تۆمار کردووه‌ که‌ گوایه‌ ئه‌و که‌سه‌ ناسراوه‌ ژنه‌که‌ى کوشتووه‌، به‌ڵام دواى لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌و خۆى ژنه‌که‌ى کوشتووه‌ به‌ هۆى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ودواتر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێت.