Error: No articles to display

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێت

تشرینی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
‌ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکەن.
پۆلیسی سلیمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند ئەمڕۆ 24-10-2018 ، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاوە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیس ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو هەردوو تۆمەتبار هەستاون بە فێڵکردن لە هاوڵاتیان بە وەرگرتنی بڕەپارەیەک کە گوایە دەیانبەنە دەرەوەی وڵات، بەڵام پارەکانیان بردووەو هەڵاتوون. .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌کات دوای بەدواچوونی هێزەکانی پۆلیس توانرا ئەمڕۆ بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە.