Error: No articles to display

لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوەی (لە دەبەنراو) هۆشداری دەداتە خاوەنی کارگە و مارکێتەکان و هاوڵاتیان.
لە بارەی ئەو زیانە تەندروستییانەی بەهۆی ئاوی خواردنەوەی (لەدەبەنراو) لە کاتی مامەڵەی نەشیاودا بەر هاوڵاتیان دەکەوێت، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوز رایگەیاند داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی کڕینی ئاوی خواردنەوەدا چاوکراوەتر بن بەوەی هەر مارکێتێک ئەو ئاوەی لەبەر تیشکی خۆر دانابوو لێی نەکڕن و تەنها لەو شوێن و مارکێتانە ئاوی خواردنەوە بکڕن کە ئاوەکەیان لە جێگای تایبەتدا داناوە.
هاوکات هۆشداریشی دا بە خاوەنی دووکان و مارکێتەکان کە هەر کەسێک ئاوی لە دەبەنراوی خواردنەوە لەژێر تیشکی خۆردا دابنێت سزا دەدرێت و مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
لەبارەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی ناو دەبەیشەوە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند دەبێت بە وریاییەوە ئەو ئاوە بگوێزنەوە لە کارگەکانەوە بۆ بازاڕ و مارکێتەکان بە جۆرێک لە ئۆتۆمبێلی تایبەتدا بێت و بەتەواوی ئاوەکە داپۆشرا بێت، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاراندا دەگیرێتە بەر.
سەبارەت بەو هۆشداریدانە توندەی لیژنەکانی قائیمقامیەت، گۆران قادر ئاشکرایکرد ئەو ئاوی خواردنەوانەی لەدەبەدان، ئەگەر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمیش تیشکی هەتاویان بەربکەوێت پێکهاتەکەیان دەگۆڕدرێت و شیاوی خواردنەوە نین و زیانی زۆری تەندروستییان هەیە