Error: No articles to display

ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌رزی ماوه‌ به‌سه‌رچووی فرۆشتووه‌ به‌ هاوڵاتیان

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی کارکردنی سیستمی تەندروستی و له‌سه‌ر سکاڵای هاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرمانخانەیەک دادەخات.
فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ لیژنەی هاوبەشی تەندروستی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەکان و کارنەکردن بە‌ سیستمی تەندروستی و هه‌بونی ساکاڵا به‌فرۆشتنی ده‌رزی ماوه‌ به‌سه‌رچوو‌ دەرمانخانەی (فارمه‌سیا) لە شه‌قامی گۆرانی شاری سلێمانی دادەخرێت.
وتیشی؛ لەکاتی سەردان و پشکنینی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی فارمه‌سیا، دەرکەوتووە هه‌مان ئه‌و ده‌رزیه‌ ماوه‌به‌سه‌رچوه‌ی به‌ هاوڵاتیانی فرۆشتوه‌ لە شوێنەکەیدا هەیە که‌ پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە لە دەرمانخانەکاندا.
راشیگەیاند؛ خاوەنەکەی بەنیازبووە دەرزیه‌ بەسەرچوەکان بەسەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ساخ بکاتەوە بەبێ رەچاوکردنی زیانی دەرزیه‌که‌ بۆسەر تەندروستی نەخۆشەکان.
نوێنه‌ره‌که‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان کرد، لەکاتی کڕینی دەرمان سەرنج بدەن لە‌ بەرواری دروستکردن و بەسەرچونەکەی، لەکاتی هەبونی دەرمانی بەسەرچودا لیژنەهاوبەشەکانی لێئاگادار بکاته‌وه‌.