Error: No articles to display

سه‌رۆكی حكومه‌ت: قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی بازاڕی له‌نگه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری لێکه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ زیانی گه‌وره‌ی لێکه‌وت.

نێچیروڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تویتێکدا ڕایگه‌یاند سووتانى بازاڕى له‌نگه‌ له‌ هه‌ولێر زۆر نیگه‌رانى کردم. هاوسۆزى زیانلێکه‌وتوانم.
سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زیانه‌کان و گرتنه‌به‌رى ڕێکارى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌کات. دڵنیا بن ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێکه‌وتوان ده‌کرێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ کاتژمێر 3:00ئاگرێک له‌ بازاڕ له‌نگه‌ی هه‌ولێر که‌وته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانیکی گه‌وره‌ به‌ر ئه‌و بازاڕه‌که‌وت.
بۆ جاری سێهه‌م ئاگر له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌وه‌.