Error: No articles to display

ئامارى کارو چالاکییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى له‌ماوه‌ى 10رۆژى رابردودا

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

 

 



ئاماری کارو چالاکییه‌کانی به‌ش‌و بنکه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزکای سلێمانی له‌15-10 بۆ 25-10-2018

به‌شى پۆلیسى قه‌زاکان، بنکه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له‌ماوه‌ی ده‌ رۆژی رابردودا 47 تۆمه‌تباری ده‌ستگیرکردوه‌ که‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌
چوار له‌تۆمه‌تباره‌کان به‌پێی ماده‌کانی 405 و 406 داواکرابون‌و تۆمه‌تباره‌کانی دیکه‌ش به‌پێی ماده‌ جۆراوجۆره‌کان له‌یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبون

هه‌روه‌ها توانراوه‌ ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سێ چه‌ک له‌جۆی کڵاشینکۆف‌و یه‌ک تاپڕدا‌و خاوه‌نه‌کانیان روبه‌روی یاسا کراونه‌ته‌وه‌

به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر 41 ماتۆرسکیلی بێ سه‌ره‌تاداو شۆفێره‌کانی روبه‌روی یاسا کردۆته‌وه‌

هاوکات ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر سێ چه‌ک له‌جۆی کڵاشینکۆف‌و دو ده‌مانچه‌و سێ تاپڕدا

ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارێک به‌تۆمه‌تی بریندارکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌فیشه‌ک، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراوه‌و هاوسه‌ره‌که‌شی له‌نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشکیدایه‌ که‌به‌ڕگه‌ز عه‌ره‌بن.

بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌زور له‌به‌روارى 23/10 سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌کات به‌تۆمه‌تی کوشتنی گه‌نجێکی 29 ساڵ له‌ماوه‌ى یه‌ک کاتژمێردا.

به‌شى پۆلیسى دوکان
ده‌ستگیرکردنى 5 تۆمه‌تبار به‌پێى ماده‌کانى 405 برگه‌ى 31، تۆمه‌تى ته‌قه‌کردن له‌هاوڵاتیان
ده‌ستگرکردنى تۆمه‌تبارێک به‌پێى 421
به‌هاناوه‌چونى 15 حاڵ‌تى به‌هاناوه‌چون له‌لایه‌ن پۆلیسى فریاکه‌وتنى دوکانه‌وه‌.

بنکه‌ى پۆلیسى راپه‌رین
ده‌ستگیرکردنى 13 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى تاوانى جۆراوجۆر
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دو ئوتومبیل‌و دو ئامێرى بیر هه‌ڵکه‌ندنى نایاسایی

بنکه‌ى پۆلیسى تاسڵوجه‌
ده‌ستگیرکردنى سێ تۆمه‌تبار به‌پێى ماده‌کانى 446 و 443 به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دزیکردن که‌ یه‌کێکیان ئافره‌ته‌.

بنکه‌ى پۆلیسى بازیان
ده‌ستگیرکردنى دو تۆمه‌تبار به‌پێى ماده‌ى 405 برگه‌ى 31

پاش تۆمارکردنی چه‌ندین سکاڵا له‌لایه‌ن دانیشتوانی گه‌ره‌که‌کانی به‌ختیارو سه‌رچنار به‌هۆی بێزاربونیان له‌هاتوچۆی ماتۆرسکیلی بێ سه‌ره‌تا، به‌فه‌رمانی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شه‌وی رابردو مه‌فره‌زه‌کانی‌ هه‌ردو بنکه‌ى به‌ختیارو سه‌رچنارتوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر 67 ماتۆرسکیلی بێ سه‌ره‌تادا بگرن‌و شۆفێره‌کانیان ده‌ستبه‌سه‌رکراون‌و رێکاریى یاسایییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.

به‌شی پۆلیسی ناوشار- رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا
ده‌ستگیرکردنی 28 تۆمه‌تبار به‌پێی یاساکانی 21 و 23ی هاتوچۆ
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ک چه‌ک
خراپ به‌کارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندی یه‌ک حاڵه‌ت
ده‌ستگیرکردنی 19 سواڵکه‌ر به‌پێی ماده‌ی 390 له‌یاسای سزادانی عێراقی
ده‌ستگیرکردنى دو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى فێڵکردن له‌هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم (که‌ 7 فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌)
جێبه‌جێکردنی 21 فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبار که‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواکراوبون

به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان
ده‌ستگیرکردنی 38 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌کانی (443، 446، 456، 444، 431، 453 و 21ی چه‌ک). که‌ دزیى ماڵان‌و دوکان‌و مارکێت‌و ئوتومبیل‌و شوێنه‌ گشتییه‌کانیان کردووه‌.

به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتن
به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان له‌کێشه‌ جۆراوجۆره‌کان 76 حاڵه‌ت تۆمارکراوه‌.
ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارێک به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 5 چه‌ک (چوار ده‌مانچه‌و یه‌ک کڵاشینکۆف).
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چوار ئوتومبیل‌و دو ماتۆرسکیل.


به‌شی پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان

16 چالاکی‌و ده‌رچون بۆ پاراستنی ئارامییو هێمنی خۆپیشاندان‌و بۆنه‌گشتییه‌کان‌و یاریگاکان.

هێزى تایبه‌تى باره‌گا
له‌چوارچێوه‌ى چالاکییه‌کانیدا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 150 په‌رده‌و 71 له‌زگه‌ى جامى ئوتومبیل که‌ به‌نایاسایى هه‌ڵواسرابون.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى یه‌ک چه‌ک له‌جۆرى کڵاشینکۆف‌و یه‌ک ده‌مانچه‌.