Error: No articles to display

هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌

له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى بازرگانێکى مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ که‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى تورکمانى شیعه‌یه‌ هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆچکه‌که‌وله‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕوپێکدادان دروست ده‌بێت .

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک پاسه‌وانى بازرگانێکى مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ماڵى عه‌مید حوسێن به‌یاتى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆچکه‌که‌وله‌ ئه‌نجامدا ڕووبه‌ڕووى چه‌کدارى له‌ نێوان ئه‌و چه‌کدارانه‌و هێزه‌کانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا دروست ده‌بێت.

وتیشى: له‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌دا هیچ زیانێکى گیانى وماددى لێنه‌که‌وته‌وه‌ وته‌نها بۆ ترساندن ئه‌و کاره‌ ئه‌نجامدا.