Error: No articles to display

كاره‌بای سلێمانی: سزای توندی سه‌رپێچیكاران ده‌ده‌ین

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشکراکردنی حاڵه‌کانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر کاره‌بای نیشتمانی ده‌ستپێکردووه‌ و سزای تووندی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام دابێت.

سیروان موحه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی کاره‌بای بازرگانی، پیشه‌سازیی، کشتوکاڵی و ماڵان ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ لیژنه‌کانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای، هه‌ڵمه‌تێکی فراوان و ورد له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچکه‌کان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ و ئاشکراکردنی حاڵه‌ته‌کانی ده‌ستکاریکردنی پێوه‌ره‌کانی کاره‌با و هه‌ر سه‌رپێچییه‌کی نایاسایی بۆ سه‌ر تۆڕه‌کانی کاره‌بای و سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و کاره‌یان کردوه‌.

وتیشی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و که‌سانه‌ ئاگادارده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌ستکاری پێوه‌ری کاره‌با یان سه‌رپێچییه‌کیان کردووه‌، له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ تا 1ی کانوونی یه‌که‌می 2018، به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربکه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌کان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌کرێت و رێکاری توندی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات هه‌ر هاووڵاتیه‌ک ئاگادارمان بکاته‌وه‌ له‌بوونی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر تۆڕه‌کانی کاره‌با، به‌پێی یاسا پاداشت ده‌کرێت و ناویشی پارێزراو ده‌بێت