Error: No articles to display

له‌داقوق عه‌ره‌بى هاورده‌ زه‌وى کورد داگیر ده‌کات

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌

ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى داقوقى سه‌ر به‌پارێزگاى که‌رکوک ئاشکراى ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا و به‌بڕیارى پارێزگا سه‌پێندراوه‌که‌ى که‌رکوک ژماره‌یه‌ک عه‌ره‌بى هاورده‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ر زه‌وى وزارى کوردانى ناوچه‌که‌دا گرتووه‌ وداگیریان کردووه‌.

زاهیر به‌کر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى داقوق له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ک له‌و عه‌ره‌بانه‌ى که‌ له‌ سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عسدا له‌ ناوچه‌که‌ جێگیر کرابون ودواى ڕوخاندنى ئه‌و ڕژێمه‌ ناوچه‌که‌یان به‌جێهێڵا وهه‌ڵهاتن له‌ ئێستادا به‌ بڕیار وهاوکاری ڕاکان جبوری پارێزگا سه‌پێندراوه‌که‌ى که‌رکوک سه‌ر له‌ نوێ گه‌ڕاونه‌ته‌ ناوچه‌که‌و ده‌ستییان به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک زه‌وى وزارى کوردا کرتووه‌ وداگیریان کردووه‌ .

وتیشى: ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌که‌ دژى ئه‌و بڕیاره‌ وه‌ستاوین وله‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌داین ئه‌و بڕیاره‌ى پارێزگا ره‌که‌ى که‌رکوک ڕابگرین وفشاریشمان بۆ سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ، به‌ تایبه‌ت پارێزگاى که‌رکوک دروست کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و بڕیاره‌ى پاشگه‌ز بێته‌وه‌ وبرشیاریشه‌ ِیه‌ک شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتى 19-10-2018 وه‌کو ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى داقوق له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌که‌ کۆببینه‌وه‌ به‌مکه‌به‌شتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ى وڕێگیریکردن له‌ داگیر کردنى زه‌وى وزارى کورد له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بى هاورده‌وه‌.