Error: No articles to display

له‌ پشده‌ر هاوڵاتێك له‌ لافاو ڕزگار ده‌كرێت

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
هاوڵاتێک له‌ پاش ئه‌وه‌ی یه‌ک کیلۆمه‌تر لافاو بردویه‌تی له‌ پشده‌ر ڕزگار کرا.
پۆلیسی راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ک به‌ناوی ( م . ش . م ) له‌ پردی ( ئاشوران ) سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) لافاو ده‌یبات هێزه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌کانیان ده‌گه‌نه‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ و له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌یدا دوای نزیکه‌ی له‌ 2 کاتژمێر گه‌ڕان به‌دوایدا به‌سه‌لامه‌تی له‌ ده‌ربه‌ند ڕانیه‌ دۆزیانه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ له‌ خنکان ڕزگار کرا.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیس هاتووه‌ هاوڵاتیه‌که‌ ویستوویه‌تی له‌ پاشماوه‌ی لافاو دار بۆ سوتاندن بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌ خێرایی ئاوه‌که‌ له‌ پردی ( ئاشوران ) زیادی کردووه‌ و نه‌یتوانیووه‌ خۆی ڕزگار بکات و به‌ درێژایی 1 کیلۆ مه‌تر لافاو بردویه‌تی و به‌هۆی شاره‌زایی له‌ مه‌له‌ کردندا خۆی له‌ خنکان ڕزگار کردووه‌، باری ته‌ندروستی ئه‌و هاوڵاتیه‌ جێگیره‌ و له‌ ئێستادا له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدایه‌