Error: No articles to display

له‌که‌رکوک مامۆستایه‌کى ئاینى کوژرا

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


له‌ لایه‌ن دوو که‌سى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شارى که‌رکوک مامۆستایه‌کى ئاینى له‌ نه‌ته‌وه‌ى کورد کوژرا.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26-10-2018 دوو چه‌کدارى نه‌ناسراو له‌گه‌ڕه‌کى موسه‌ڵڵاى شارى که‌رکوک مامۆستایه‌کى ئاینى کورد به‌ ناوى دڵشاد سدیق ده‌کوژرێت.

وتیشى: ئه‌و دوو که‌سه‌ نه‌ناسراوه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر ماڵى ئه‌و مامۆستایه‌ به‌مه‌به‌ستى دزیکردن که‌له‌و کاته‌دا به‌ته‌نها ناوبراو له‌ ماڵدا بووه‌ ودواتر به‌ په‌تێک ده‌یخنکێنن وته‌رمه‌که‌ى ده‌خه‌نه‌ نێو گونییه‌که‌وه‌ وبه‌جێى ده‌هێڵن وبه‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵدێن.