Error: No articles to display

له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌می هاورده‌كراو كه‌مده‌كرێته‌وه

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز‌
به‌هۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەکرنیان کەمدەکرێتەوە و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت وەبەرهێنان لە پرۆژە پەلەوەریەکاندا رووی لە زیادبوون کردووە.
ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی وتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە پەلەوەریەکاندا و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها بۆ پشتگیری خاوەن پرۆژەکان، هاوردەکردنی بەرووبومە پەلەوەریەکان کەمکراوەتەوە.

رزگار محه‌مه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد بەشێک لە وەبەرهێنەرەکانی شاری سلێمانی، روویان لە کەرتی کشتوکاڵدا کردووە و پرۆژەی کشتوکاڵیان دامەزراندووە، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمی ناوخۆ لە بەروبوومی پەلەوەر ( مریشک، ماسی و ئاژەڵ) لە بەرزبوونەوەدایە، و بەزیادبوونی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەرووبوومە هاوردەکراوەکان بەراوورد بە مانگی رابردوو کەمتر دەکاتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەکرد لە بڕی بەروبومە هاوردەکراوەکان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی بەکارهێنان لەوەرزەکاندا کراوە، بۆیە بڕیاردرا 800 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشک و 600 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلکە، رێگە بە هاوردەکردنی بۆ مانگی تشرینی دووەم دەدرێت