Error: No articles to display

گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕاگیرا

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
تاهر عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی دابەزینی مەودای بینینەوە لە سەر ئاسمانی فڕۆکەخانە لە کاتژمێر ٨ی ئەمشەوەوە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیراوە.
وتیشی بەهۆی کەشوهەوا و دابەزینی ئاستی بێن بۆ خوار ئەو ئاستەی کە ڕێگە پێدراوە بۆ گەشتە ئاسمانییەکان، بڕیار دراوە تا کەش وهەوا ئاسایی دەبێتەوە بۆ ئاستی پێویست، ڕاگرتی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت.
که‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراویکدا ئه‌وه‌خسته‌روو تا دره‌نگکانێکی شه‌و خۆلبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
هێماشی بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ سبه‌ی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ل بونی هه‌ور به‌ جیاجیا.