Error: No articles to display

باران بارین زیانێکى زۆر به‌ ناوچه‌ى باڵه‌کایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێ

تشرینی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

هه‌ژار خه‌لانى


له‌ ئه‌نجامى ئه‌و شه‌پۆله‌ باو بارانه‌ى ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ شاخاویه‌کان و ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى بووه‌ هۆى دروست بونى لافاوێکى زۆر که‌ زیانى مادى زۆرى به‌ هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ گه‌یاندووه‌.

لافاوه‌که‌ى هیچ زیانێکى گیانى نه‌بووه‌ ،ته‌نها زیانه‌کان مادین چه‌ند ئۆتۆمبێلێک ژێر ئاو که‌وتون له‌ گوندى ده‌ربه‌ندى و دۆڵى ڕوستێ تێکشکاون له‌ هه‌مانکاتدا زیانێکى زۆرى به‌ر ڕه‌زو باخى هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ گه‌یاندووه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵانه‌ى مه‌ترسى لافاویان له‌ سه‌ره‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند کات ژمێرێک ماڵ و حاڵى خۆیان جێ هێشتوه‌و داوایان له‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار کرد هاوکاریان بکه‌ن له‌ هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراو.

به‌ پێى وته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى ناوچه‌که‌ له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردو ڕێژه‌ى باران بارین 60 ى تێپه‌راندوه‌ تێکراى باران بارین له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ گه‌یشتۆته‌ نزیکه‌ى 120 و به‌راورد به‌ساڵى پار ڕێژه‌ى باران بارین زۆر زیادى کردوه‌ .

شه‌وى ڕابردو که‌شناسى هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌گرى بارینى به‌فر هه‌یه‌ له‌ڕۆژانى داهاتوودا و ببێته‌ هۆى دابه‌زینى پله‌ى سه‌رماى زۆر. داواشى له‌ هاوڵاتیان کرد خۆیان بپارێزن له‌ حاله‌ته‌ نه‌خوازراوه‌کان .