Error: No articles to display

له‌ کفرى هاوڵاتییه‌ک کوژرا

تشرینی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌

له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شاره‌دێى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى کفرى ده‌ست رێژى گوله‌ له‌ ئۆتۆمبیلێک ده‌کرێت وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک ده‌کوژرێت ویه‌کێکى دیکه‌ش بریندار ده‌بێت.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ نێوان هه‌ردوو شاره‌دێى سه‌رقه‌ڵاو زینانه‌ى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى کفرى دوو چه‌کدارى نه‌ناسراو ده‌ست ڕێژى گوله‌ له‌ ئۆتۆمبیلێک ده‌که‌ن وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک که‌ سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌ به‌ ناوى (ئیکرام موسا ) ده‌کوژرێت ویه‌کێکى دیکه‌ش که‌ له‌گه‌ڵیدابووه‌ بریندار ده‌بێت.

وتیشى: کوژراوه‌که‌ ته‌مه‌نى 40ساڵه‌ودانیشتووى گوندى عاره‌ب ئاغاى سه‌ر به‌ شاره‌دێى زینانه‌یه‌ که‌له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌که‌ ته‌قه‌یان لێکراوه‌ .